چوارچێوەی هەماهەنگی ناوی شوێنگرەوەی حاکم زاملی ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

غوزنەفەر بەتیخ، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ئاشکرایکرد، چوارچێوەی هەماهەنگی عەدنان فەیحانی سەرۆکی کوتلەی سادیقونی کاندیدکردووە بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

لەماوەی ڕابردوودا لەسەر بڕیاری موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر سەرجەم ئەندامانی کوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق دەستیان لەکارکێشایەوە لەنێویشیاندا حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

لایخۆیەوە غوزنەفەر بەتیخ ئاماژەی بەوەکرد، “چوارچێوەی هەماهەنگی چوار ناوی کاندید کردووە بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەوانیش: (عەدنان فەیحان، ئەحمەد ئەسەدی، عەتوان عەتوانی و عەباس زاملی)، بەڵام لە کۆبوونەوەکەندا عەدنان فەیحان بە شایستەترین کەس لەقەڵەمدراوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا