لە چەمچەماڵ هێرشکرایەسەر کۆمپانیای دانەغاز

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمێک لەمەوبەر لە کۆرۆمۆر هێرشکراوەتە سەر کۆمانیای داناغاز و برینداریش هەیە.

سدیق محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر كەرەم رایگەیاند، كەمێك بەرلەئێستا هێرشی “مووشەكی” كراوەتە سەر كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەی بەرهەمهێنانی غازی كۆرمۆر.

وتیشی، تا ئێستا دیار نییە چەند مووشەك ئاراستەی ناوچەكە كراون.

تا ئێستا هیچ كەس و لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە رانەگەیاندووە.

دانەغاز گەورەترین کۆمپانیای هەرێمییە کە لەبواری غازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاردەکات، ساڵی 2005 لەسەر دەستی 300 کەسایەتی و سەرمایەداری دیاری ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دامەزراوە، لە ئێستادا دانەغاز لە هەرێمی کوردستان لە بواری گازی سروشتی کاردەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا