وەزارەتی رۆشنبیری دەزگاكانی راگەیاندن ئاگاداردەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم لە نووسراوێكدا ئاگاداری میدیا بینراوو بیستراوو پۆرتاڵ و رایەڵە ئەلكترۆنییەكان دەكاتەوە خۆیان بەدووربگرن لە بڵاوكردنەوەی هەر بابەتێك دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان و دروستكردنی ترس و گومان بێت لەسەر سەقامگیری هەرێمەكەمان.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، بڵاوكردنەوەی ئەم بابەتانە ناچنە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕینەوە بەتایبەتیش لە باری هەستیاری ئێستادا كە هەرێمی كوردستان وەكو قەوارەیەك لەلایەن نەیارانیەوە رووبەڕووی چەندین شێوازی دوژمنكارانەی پڕ مەترسی بوەتەوە.

ئەوەشهاتووە لەم كاتەدا ئەم هەڵسوكەوتە نابەرپرسانە لەلایەن هەر دەزگا و رایەڵێكی میدیاییەوە بكرێت دوورە لە یاسا و لۆژیك و پێچەوانەی ماددەی سێیەم /بڕگەی سێیەمە لە رێنمایی رێكخستنی فریكیۆنسی سپەیس لە هەرێمی كوردستان.

جەختیش دەكاتەوە وەزارەت ئەركی خۆیەتی رێكاری تووند بەرامبەر بە سەرپێچیكارانی یاسا و رێنماییەكان بگرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا