دواكەوتنی موچە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لاواز كردووە

پۆڵەتیك پرێس:
دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران ئاستەنگێكی تەواوی بۆ كەرتی بازرگانی دروستكردووەو هاووڵاتیانیش توانای كڕینی پێداویستی رۆژانەیان نەماوە.

نەوزاد غەفور كەریم جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران ئاستەنگێكی تەواوی بۆ كەرتی بازرگانی دروستكردووەو بازاڕی لاواز كردووە بەشێوەیەك هاووڵاتیان توانای كڕینی پێداویستییەكانی رۆژانەیان نەماوە، ئەمەش وایكردووە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەشێوەیەكی بەهێز نەمێنێتەوە.

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وتیشی: هاووڵاتیان زیاتر موچە لە پێداویستییەكانی رۆژانەدا بەكاردەهێنن، وەك خۆراك و جل و بەرگ، ماوەیەك پێش ئێستا كەرتی خانووبەرەش جوڵەیەكی كەمی بەخۆیەوە بینیبوو، بەڵام ئێستا جووڵەیە لاوازبووەتەوە و لەكەرتی دروستكردنی پرۆژە و وەبەرهێنانیش گەشەیەكی ئەوتۆ بەدی ناكرێت.

ماوەیەكە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبیانووی قەیرانی داریی‌و نەبوونی داهاتی پێویست مانگانە لەكاتی خۆی موچەی فەرمانبەران دابەش ناكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا