وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی تایبەت بە تاقیکردنەوەی پۆلی 12 دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، بردنە ژوورەوەی ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ ناو هۆڵەکانی خوێندن قەدەغەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند بڕیارێکی لەبارەی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی دەرکرد، لە یەکێک لە بڕیارەکاندا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، بردنە ژوورەوەی هەموو ئامێرێکی ئەلیکترۆنی بۆ ناو ناوەندەکانی تاقیکردنەوە قەدەغەیەو ڕێگەپێنەدراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، هەر پەڕەیەکی پرسیارەکان ناوی قوتابی لەسەر دەبێت، ئەگەر هەر قوتابیەک لەگەڵ گەڕاندنەوەی پەڕەی تاقیکردنەوەکەی پرسیارەکانی لەگەڵ نەگەڕێنێتەوە، ئەوا نمرەکەی بۆ هەژمار ناکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا