بافڵ تاڵەبانی: لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن ھاندەربێت بۆ کاری چاکە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پیرۆزبای ڕۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەر محەمەد(د.خ) لە موسڵمانان دەکات.

لە پەیامەکەیدا هاوسەرۆکی یەکێتی دەڵێت، هیوادارم ھاتنەوەی ئەم یادە پیرۆزە، ھاندەرمان بێت بۆ برەودان بە بەھا باڵاو پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلام و رەوشتە بەرزەکانی پێغەمبەر (د.خ).

دەقی پەیامەکە

یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی، پێغەمبەری مەزن محەمەد (د.خ) لە گەلی کورد و تەواوی موسڵمانانی جیھان پیرۆز دەکەم.
ھیوادارم ھاتنەوەی ئەم یادە پیرۆزە، ھاندەرمان بێت بۆ برەودان بە بەھا باڵاو پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلام و رەوشتە بەرزەکانی پێغەمبەر (د.خ) بە کاری چاکەکاری و قوڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی وپێکەوەژیان و کارکردنمان بۆ خزمەتکردنی خەڵک و زاڵبوونمان بەسەر کێشە و گیروگرفتەکان لە پێناو ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.
ھەر شادو سەرفرازبن.
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا