تەندروستی شارباژێڕ: بەهۆی بۆردومانی تورکیا بۆسەر چیای ئاسۆس هاوڵاتییەک بێسەروشوێنە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەندروستی شارباژێڕ ڕایگەیاند، لە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی تورکیا بۆسەر چیای ئاسۆس، کەسێک گیانی لەدەستداوە، شەش کەس بریندارن و کەسێکیش بێسەروشوێنە.

ئاوات مەحمود، بەڕێوەبەری تەندروستی شارباژێڕ ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو بۆردومانەی لەڕێی درۆنی تورکییەوە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی کرایەسەر چیای ئاسۆس، شەش کەس بریندار بوون.

وتیشی، هەر بەهۆی بۆردومانەکەوە، کەسێکی تەمەن 55 بۆ 60 ساڵ بەناوی عەزیز محەمەد گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بێسەروشوێنە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ناوچەیەکی نزیک گوندی گەڵاڵە بۆردومان کرا و چەند هاوڵاتییەکی مەدەنی خەڵکی گوندی قامیش بەر بۆردومانەکە کەوتن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا