لە ڕووی سوتانی غازەوە عێراق دووەم خراپترین دەوڵەتی جیهانە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی نێودەوڵەتی ئاشکرای دەکات، لە ڕووی سوتانی غازەوە عێراق دووەم خراپترین دەوڵەتی جیهانە. دەشڵێت، “سوتانی غاز و دەرچوونی غازە پیسەکان لە عێراق ساڵانە دەگاتە 10 ملیۆن تۆن.”

بەپێی ڕاپۆرتی بانکەکە لە دوای ڕوسیا، عێراق دووەم خراپترین دەوڵەت بووە لە ڕووی سوتانی غاز لە ساڵی 2020 دا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ” عێراق لە ساڵی ڕاردوودا 17.37 ملیار مەتر سێجا غازی سوتاندووە”.

عێراق خاوەنی یەدەگێکی زۆری غازی سروشتییە، بەڵام ژێرخانی پێویستی بۆ هەڵگرتن و چارەسەرکردنی نییە، بەم هۆیەش ڕێژەیەکی زۆر لە غازی سروشتی دەسووتێت و بەفیڕۆ دەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا