ئەمریکا بۆ عێراقییەکان: شایانی وڵاتێکی شکۆدارن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمریکا داوا لە عێراقییەکان دەکات رۆژی یەکشەممە بەشداریی بەرفراوانیان لە دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەماندا هەبێت.

لەوبارەیەوە جیراڵدین گریفیت، وتەبێژی هەرێمیی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی گرنگییەکی زۆر بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەدات و جەختی لەوەش کردەوە، واشنتۆن و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئامادەن هاوکاری زیاتر پێشکەش بە دەسەڵاتدارانی عێراق بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی و وەڵامدانەوەی داواکاری گەل.

لە پەیامێکیشدا بۆ چالاکوانانی عێراق و بەتایبەتیش ئەوانەی بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە، جیڕاڵدین دەڵێت: ئەمریکا هانی سەرجەم عێراقییەکان دەدات بۆ بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنە.

وتیشی: نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر گەلی عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و گەندەڵی ڕژانەسەر شەقامەکان، بۆیە ئەم هەڵنژاردنە زۆر گرنگە و ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوا دەکات سەرجەم لایەنە عێراقییەکان بەشداری کارایان هەبێت لەم هەڵبژاردنە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا پەیوەندی درێژمەودا و قوڵی لەگەڵ عێراقدا هەیە و ئیمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندی لەگەڵ هاوبەشانمان لەناو حکومەتی عێراق، چونکە گەلی عێراق شایانی وڵاتێکی بەهێزە کە سەروەری و شکۆی هەبێت و لە توانایدا بێت ئاسایش و سەقامگیری دابین بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا