داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی یەک هەفتەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینی ئاشکراکرد، کە زیاتر لە 15ملیار دینارە.

ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی یەک هەفتەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینی ئاشکراکرد، کە زیاتر لە 15ملیار دینارە.

ماڵپەری شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان رایگەیاندووە، داهاتی یەك هەفتە ئەو ناوچانە، بڕی 15 ملیار و 674 ملیۆن و 183 هەزار و 640 دینار بووە، 14 ملیار و 725 ملیۆن و 683 هەزار و 775 دیناری واتە 94% نەختینەیە و هەروەها 934 ملیۆن و 822 هەزار و 150 دینار، واتە 6% بە شێوەی چەكە و مقاسە سفرە.

پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دامەزرا، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی. رۆژانە دەتوانیت لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا