جوتیار عادل: هۆكاری سیاسی و ئابوری پاڵنەری چوونی كۆچبەران نییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هۆكاری سیاسی و ئابوری پاڵنەری چوونی كۆچبەران نییەو تائێستاش 10 قاچاخچییان دەستگیر كردووە كە خەڵكی هەرێمیان بردوەتە سنورەكانی بێلارووس و پۆڵندا.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 10 قاچاخچی دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە، هەروەها نزیكەی 700 كۆچبەر ناویان تۆماركردووە بۆئەوەی بگەڕێنرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەیەكی باڵا دیاریكراوە بۆ دیاریكردنی هۆكارەكانی كۆچكردن، لە 10ی تشرینی دووەمدا لیژنەكە یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداوە، وە لە داهاتووشدا ڕاپۆرتی خۆی دەداتە ئەنجومەنی وەزیران.

روونیشی كردەوە، هۆكاری سیاسی و ئابوری پاڵنەری چوونی كۆچبەران نییە، بەڵكو بوونەتە قوربانی قاچاخچییەكان.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا