لە سۆران دوو کەس بەتۆمەتی ساغکردنەوەی دۆلاری ساختە دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە25ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکرد، کە زیاتر لە 10 هەزار دۆلاری ساختەیان بردووەتە بازاڕ بۆئەوەی ساغیبکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاشکرایکرد، هێزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران ئاگادارکرانەوە کە دوو کەس پارە و دۆلاری ساختە لەناو بازاڕی سۆران ساغدەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، دەستبەجێ مەفرەزەکانیان گەیشتنە شوێنەکە و توانیان دوو کەس دەستگیربکەن، کە دانیشتووی وڵاتی تورکیان و هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕی 10350 دۆلاری ئەمریکی ساختە لەجۆری 50 دۆلاری ئەمریکی ساختە.

ڕوونیکردەوە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران هەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادان ڕاگیران و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا