عێراق کڕینی بەنزینی کرد بە ئەلیکترۆنی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە لە سبەینێوە ، كار بە سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەكرێت لە كاتی كڕینی بەنزینی سوپەر و موحەسەن لە پارێزگاكانی عێراق. لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، كۆمپانیای دابەشكاری بەرهەمە نەوتییەكان لە رۆژی هەینییەوە دووجۆرە بەنزینەكە بە پارەدانی ئەلیكترۆنی دەفرۆشێت لە بەغداد و پارێزگاكانی دیكە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە قۆناغەكانی داهاتوودا، هەموو جۆرە بەرهەمێكی نەوتی بە شێوازی POS یاخود پارەدانی ئەلیكترۆنی بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا