پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سوپای توركیا لە رۆژئاوای كوردستان لە رێگەی چەكی قورسەوە گوندەكانی شێراو دارستان و گوندێكی كانتۆنی حەسەكەی تۆپباران كرد.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ 16ی ئابی 2021، سوپای توركیا لە گوندەكانی ناوچەی شێراوا لە عەفرین و ناوچەی تەل تەمر لە حەسەکە دەستی بە تۆپباران كردووە و تۆپبارانەكەش بەردەوامە.
بەپێی زانیاری ئاژانسەكە، لە ئێستادا گوندی عەسفۆریە لەسەر ڕێگای تل تەمر بۆ حەسەکە لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە، بە چڕیی تۆپباران دەکرێت و زیانەكانیش نەزانراوە.
هەروەها کەمێک پیش ئێستاش، گوندی سۆخانکێی و دارستانەکانی لە ناوچەی شێراوای سەربە کانتۆنی داگیرکراوی عەفرین، لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە بە چەکی قورس تۆپباران کراوە.