بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بوو رۆڵەکانی خۆی کردە قوربانیی ئازادی هەولێر

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ 31 ساڵ بەسەر راپەڕینی هەولێری پایتەختی کوردستان تێدەپەڕێت، لەو رۆژەدا هەولێرییەکان مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و قارەمانێتییان بۆ کوردستان تۆمارکرد”.

ئەمڕۆ هەینی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە فەیسبوکی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوە کرد، “دەبێت لەم یادە شکۆدارەدا رۆڵی کاک کۆسرەت رەسوڵ وەک سەرپەرشتیاری راپەڕینی هەولێر لە یاد نەکەین و وەبیر خۆمانی بهێنینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو رۆڵەکانی خۆی کردە قوربانیی ئازادی هەولێر و سەرفرازیی خەڵکەکەی. ئەمە مێژووی نزیکی گەلەکەمانە و هەولێرییەکان ئەم راستییە لە یاد ناکەن”.

وتیشی، “بەڵێن بە خەڵکی خۆشەویستی ئەو شارە دەدەین وەک چۆن یەکێتییەکەتان ئەندازیار و جێبەجێکاری بەرنامەی راپەڕین بوو، ئێستاش لە جاران زیاتر لەگەڵتان دەبێت و داکۆکی لە مافەکانتان دەکات”.

جەختی لەوەشکردەوە، “رووبەڕووی ھەر جیاکارییەکی سیاسی و رێکخراوەیی دەبینەوە کە ماف لە خەڵکی ھەولێر و هەر شوێنێکی تری کوردستان زەوت بکات. ئەمە بەڵێنی ئێمەیە و خەباتی ئێوەیە لەپێناو ئەم حزبە تێکۆشەرە لە یاد ناکەین، درود بۆ رۆحی شەهیدانی راپەڕین و سەرجەم شەھیدانی کوردستان”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا