ترامپ دانینا بە سەركەوتنی جۆ بایدندا

پۆڵەتیك پرێس:
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، دانینا بە سەركەوتنی جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتییەكان، ئەوەش لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی.

دۆناڵد ترامپ لەمیانی تویتێك، كە لەئەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، نووسیویەتی “جۆ بایدن بردییەوە، بەڵام لەهەڵبژاردن ساختەكاری كراوە، بۆیە ئەو براوە بوو”.

دۆناڵد ترامپ هەروەها نووسیویەتی، كە ڕێگە بە چاودێران نەدراوە ئامادەبن دەنگەكان بژمێرنەوە، لەكاتێكدا كۆمپانیایەكی چەپی ڕادیكاڵ دەنگەكانی ژماردووە.

رۆژی سێی تشرینی دووەم، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەرێوەچوو، كە یەكەم جارە دۆناڵد ترامپ دان بەسەركەوتنی جۆ بایدنی ركابەری دەنێت.

ترامپ سەرەڕای ئەوەی دانیناوە بە سەركەوتنی ركابەرەكەی، بەڵام جەختیكردووەتەوە، ئەوان رێگەی تریان لەبەردەمدایەو بەردەوامیش دەبن لەسەر ئەو رێگانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا