کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە کەرتی کارەبای هەرێم وەبەرهێنان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە کەرتی کارەبای هەرێم وەبەرهێنان دەکات.

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیی لە وێل گرایفەر بەرپرسی کۆمپانیا یوئێس پی ئەمریکا کرد کە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی کەرەبا سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیارە کۆمپانیاکە نووسینگەیەک لە هەولێر بکاتەوە و بەشداریش لە چەند پڕۆژەیەکی کارەبای هەرێمدا دەکات.

لایخۆیەوە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا ئامادەیی وەزارەتی بۆ ئاسانکاری و پاڵپشتی پیشاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا