ئێران: هەر فەرمانبەرێک پابەند نەبێت بە حیجابەوە لە کارەکەی دووردەخرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، “سەرجەم لایەنە حکومەییەکان دەبێت پابەند بن بەوەی هەر ژنێک لەچکی نەکرد یاخود بەشێوەیەکی گونجاو نەیپۆشی، لە کارەکەی دووربخرێتەوە”.

لەوبارەیەوە مەحمودوڵـڵا مورادی، ئەندامی ئەنجومەنی ئیدارەی پارێزگای کوردستان لە ئێران ڕایگەیاند، “لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەدا بڕیاردراوە پلانێکی گشتگیر دابنرێت بۆ حیجاب و پێکهێنانی بارەگایەک بۆ ئەو پرسە”.

وتیشی، “بڕیاردراوە دەبێت لەچک لە مزگەوتەکانەوە دەستپێبکات و بۆ خەڵکی ڕوونبکەینەوە کە نەکردنی لەچک حەرامە و دەبێت ڕوبەڕوی ببینەوە”.

جەختی لەوەشکردەوە، “ئەو دوژمنەی جەنگی هەشت ساڵەی بە ئێران دۆڕاند، پلانی وێرانکەری دانابوو بۆ لەناوبردنی سیستمی ناوخۆی ئێران”. وتیشی، “وڵاتانی ڕۆژئاواش ساڵانێکە داگیرکاری کولتوری دژی گەلی ئێران بەکاردەهێنن”.

لە کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی یاسا دەبێت خانمان بەویستی خۆیان بێت یاخود بێویستی خۆیان حیجاب بکەن، هەر خانمێکیش پابەند نەبێت ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا