پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان و وزه و پیشه‌سازی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیاره دوای پشووی جه‌ژنی قوربان ژوورێكی هه‌ماهه‌نگی بۆ چارەسەركردنی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان درووست بكرێت.
گولیزار ڕه‌شید سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان و وزه و پیشه‌سازی لە پەرلەمانی کوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بۆ ئیدارەکردنی قەیرانی سووتەمەنی بەتایبەت بەنزین، ژوورێکی ھەماھەنگی وەک ژووری شانەی قەیرانەکان، له هه‌رێمی درووست دەکرێت.
وتیشی،” ژووری شانەی قەیرانەكان كە بڕیارە دووای پشووەكانی جەژن دروستبكرێت لە نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ، پەرلەمانی كوردستان ، وەزارەتی سامانه‌سرووشتیه‌كان و نوێنەری پارێزگاکان پێكدێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، درووستكردنی ژووره‌كە بۆ ئەوەیە جارێکی دیکە گرفتی سووتەمەنی دروست نەبێت و ئامانجی سەرەكیشی بۆ یەکخستنەوەی نرخ و چاودێری و ھێنانی بەنزین دەبێت بۆ ناوهه‌رێمی كوردستان.