دۆلار بەرامبەر دینار بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

پۆڵەتیك پرێس

چەند رۆژێكە بەهای دۆلار لەبەرزبونەوە بەردەوامە، بەشێوەیەك ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی نزیكبووەتەوە لە 150 هەزار دیناری عێراقی.

هاوژین محەمەد لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، چەند رۆژێكە بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیوە بەبێ ئەوەی هۆكاری بەرزبونەوەكەی زانرابێت، لەئێستاشدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 148 هەزار و 800 دینار دەفرۆشرێت.

وتیشی “بەرزبونەوەی نرخی دۆلار ماوەی هەفتەیەكە بەردەوامی هەیە بەشێوەیەك 100 دۆلاری ئەمریكی نزیكبووەتەوە لە 150 هەزار دیناری عێراقی و نرخەكەش بەردەوام لە گۆراندایە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردەوو بانكی ناوەندی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی نرخی دیناری بەرانبەر دۆلار دیاریكرد بەشێوەیەك بۆ هەر 100 دۆلارێك بەرانبەر 147 هەزار دینار دیاریكراوە، ئەو گۆڕانكاریەش نرخی دۆلاری لە بازاڕەكانی دراو بەرزكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا