پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، كۆتایی ئەم مانگە بە بەهای 6 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار دوو پرۆژەی ئاو لە سلێمانی و هەڵەبجە تەواو دەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی حوزەیرانی 2022، بە بەهای نزیكەی 6 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار دوو پرۆژەی ئاو لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێن كە گرفتی ئاو لە بەشێكی زۆری ئەو دوو شارەدا چارەسەر دەكەن و لە كۆتایی ئەم مانگەشدا پرۆژەكان بە فەرمی دەكرێنەوە.
ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سەبارەت بەو دوو پرۆژەیە ڕایگەیاند، پرۆژەكەی سلێمانی ناوە فەرمییەكەی ( IQ-28 pak-4 lot1) و ئەوەی هەڵەبجەش ناوی (IQ-28 pak-4 lot2)، پرۆژەكەی سلێمانی بریتییە لە ڕاكێشانی بۆریی 600ملم لەنێوان تاسلوجە تاوەكوو خەزانی سەرەكیی ئاو لە سەنتەری شاری سلێمانی لە نزیك سەرچنار.
هاوکات وتیشی پرۆژەكەی هەڵەبجە، پرۆژەكەی هەڵەبجە بریتییە لە گۆڕینی تۆڕی ئاوی دوو گەڕەك و چارەسەركردنی ئاوەڕۆی چەند شوێنێكی سەنتەری شاری هەڵەبجە.
ئاماژەی بەوەشدا، گوژمەی پرۆژەكان نزیكەی 6 ملیۆن و 700 هەزار دۆلارە و بەشێوەی قەرزی ژاپۆنی بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئاژانسی جایكا كە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هەیە، جێبەجێ دەكرێن و ئێستاش بەشێكی پرۆژەكان كەوتوونەتە بواری كاركردنەوە، پرۆژەكەی سلێمانیش ئێستا لە قۆناغی تێست دایە و لە كۆتایی ئەم مانگەدا هەردوو دەكرێنەوە.