كاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق کرایە ئامانج

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە هێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق، تەقییەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتی ئەنبار، تەقیوەتەوەو هێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعشی كردووەتە ئامانج.
سەرچاوەكە راشیگەیاندووە، تەقینەوەکەوە، ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوەو تا ئێستاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.

پێشتریش چەندین جار ئەمریکا، گرووپە چەکدارییەکانی عێراقی نزیک لە ئێران بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە تۆمەتبار دەکات.

بەگوێرەی ئامارەكان، سێ ھەزار سەرباز لە چوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراقدان و لەو ژمارەیەش دوو ھەزار و 500 یان سەربازی ئەمریکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا