مەسرور بارزانی: پێویستمان بە هەماهەنگی زیاترە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵیی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ قوربانیانی بۆردومانەکەی زاخۆ بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، “ئامادەین بۆ پیشکەشکردنی هەموو هاوکارییەک”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەناوی خۆم و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکاری شەهیدانی کارەساتەکەی دوێنێ دەکەین”.

وتیشی، “لە خوای گەورە داواکارم بە بەهەشتی بەرینیان شادبکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم و خوا ئارامی بە کەسوکاریان بدات”.

جەختی لەوەش کردەوە، “پێویستمان بە هەماهەنگی زیاترە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵیی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەپێناو کۆتاییهێنان بەم پێشێلکارییانە و پاراستنی خاک و گیانی هەموو عێراقییەکان”.

دووپاتیشی کردەوە، ئێمە لەگەڵتانین و ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی ھەر ھاوکارییەک بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازارتان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا