نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی داتاکانی چین و بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارگەکان، هەروەها بەهۆی پێشبینییەکانی ئاژانسی ووزەی نێودەوڵەتی IEA بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر ئەو کاڵا ستراتیژییە، پاڵپشتییەکی کەمی بۆ نرخەکان گەڕاندەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2023، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 20 سەنت بەرزبووەوە و بە 82 دۆلارو 67 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 15 سەنت بەرزبووەوە و بە 78 دۆلار و 78 سەمت مامەڵەی پێوەکرا.

چین لەسەرەتا ئەم مانگە داتاکانی ئابووری وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا دەرکەوت چالاکی کارگە پیشەسازییەکانی بۆ ئاستێکی باش بەرزبووتەوە، ئەمەش نیگەرانییەکانی کەمبوونەوەی خواستی دووەم گەورەترین هاوردەکاری نەوتی رەواندەوە.

لەلایەکی دیکەوە، رێکخراوی ووزەی نێودەوڵەتی، کە ئەمساڵ چۆتە پاڵ رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی (ئۆپێک)، پێشبی دەکات خواستەکان لەسەر نەوت لەبەرزیدا بمێننەوە، ئەمە سەرەڕای ستسبوونی کەرتی پیشەسازی لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا