حەشدی شەعبی ئامادەیی خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی توركیا دەربڕی

پۆڵەتیك پرێس

حەشدی شەعبی رایگەیاند، هەر هێرشێك لەلایەن سوپای توركیاوە بكرێتە سەر شنگال رووبەڕووی دەبنەوەو خاكی عێراق دەپارێزن.

مەحمود ئەعرەجی فەرماندەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە شنگال بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی” لە شنگال جێگیركراوین، هەر هێزێك بیەوێت داگیركاری بكات، ئەوە بەدڵنیایی بەپێی توانای خۆمان رووبەڕووی دەبینەوەو ناهێڵین، ناوچەكامان داگیربكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە لەسەر دەزگا فەرمییەكانی عێراق بەتایبەتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ ئەو پرسە لەسەر هێڵ بێت‌و بەزووترین كات هەڵوێستی خۆیان رابگەیەنن”.

پێشتر مەحمود ئەعرەجی بە میدیا عێراقیەكانی راگەیاندبوو، هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی توركیا شنگال داگیربكات، ئەوەش دەچێتە چوارچێوەی داگیركاری لەسەر خاكی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە حكومەت بەرگری لە خاكەكەی بكات و سەروەری خاكی عێراق بپارێزێت، چونكە توركیا بەبیانوی پەكەكەوە دەیەوێت شنگال داگیربكات.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بەردەوام سوپای توركیا هەڕەشەی هێرشكردنە سەر شنگال دەكات، ئەوەش بەبیانوی ئەوەی چەكدارانی نزیك لە پەپەكە لەو سنورەن و هەڕەشەن بۆ سەر توركیا.

پێشتریش ئەردۆغان جەختی لەوەكردەوە، لە پردا لە شەوێكدا هەڵدەكوتنە سەر شنگال.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا