قوباد تاڵەبانی هاوخەمی خۆی بۆ رووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەی قەرەباغ دەربڕی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئارشاک مانوکیان کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێم بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە، 5 ی ئۆکتۆبەری 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ئارشاک مانوکیانی کرد کە وەک یەکەمین کونسوڵی ئەرمینیا لە هەرێم رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بە تایبەتیش لە بوارەکانی خوێندنی باڵا و پێشخستنی ئەرشیفی کوردی و پەیوەندیی کلتوریدا. هیواشی خواست کونسوڵی نوێی ئەرمینیا لەسەر هەمان رێچکە بەردەوام بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران هاوخەمی خۆی بۆ رووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەی قەرەباغ دەربڕی و هیوای خواست هەرچی زووە لەڕێی ئاشتییانەوە کۆتایی بە کێشەکانی ئەو ناوچەیە بهێنرێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداش کرا.

لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی خێرای کێشە و گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە. بە پێویستیشی زانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێم لەبەرچاوبگرن و بە یەکڕیزی و یەک گوتارییەوە لە بەغدا پێکەوە داکۆکی لە مافە دەستورییەکانی هەرێم بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا