بەغدا داوای رادەستكردنی ئەم داهاتە لە هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی عێراق داوای رادەستكردنی خاڵە سنوریەكانی هەرێم دەكات و دەڵێت، 60%ی داهاتی هاوردەكردنی عێراق لە خاڵە سنوریەكانی هەرێمەوەیە.

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە بەردەم پەرلەمانتارانی عێراقدا وتی: رێژەی 60%ی داهاتی هاوردەكردن لە رێگەی ئەو دەروازە سنوریانەوەیە كە لەژێر كۆنترۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە و حكومەتی فیدراڵی دەسەڵاتی نیە بەسەریاندا.

جەختیشی كردەوە، دەبێت هەموو ئەو داهاتانە بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ئەویش لە پێناو زیادكردنی داهاتی نانەوتی لە عێراقدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا