پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی باکوری ئیتاڵیای هەژاند.
ئەمڕۆ دووشەممە18ی ئەیلول، ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ئەمریکی ئاشکرایکرد، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلەی ڕێختەر ناوچەکانی باکوری ئیتاڵیای هەژاند و تائێستا زەرەر و زیانەکانی نەزانراوە.
ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتژمێر 3:10 خولەکی بەیانی بوومەلەرزەکە ڕوویداوە و چەقەکەی 5.9 کیلۆمەتر لە ناوچەی توسکانی دوور بووە، کە بەنزیکەی 34 ملیۆن کەس تێیدا نیشتەجێن، قوڵییەکەشی 10 کیلۆمەتر بووە.
ڕوونیکردەوە، تائێستا هیچ زانیارییە لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکەوە ئاشکرانەکراوە.