چەندین چالاکی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمەڵەی هونەریی میللی شاری سلێمانی هەڵدەستن بە سازدانی چەند چالاکییەک لە شاری سلێمانی بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزی ساڵیی نوێ.

جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەریی میللی بە پۆڵەتیک پرێسی ووت، “ئەمساڵ فیستیڤاڵەکەمان ناوازەیە کاری دەستڕەنگینی و پێشانگای کلتووریی و شێوەکاری بە درێژایی هەموو شەقامی سالم نمایش دەکرێت، هەروەها نمایشی ئۆتۆمبێلی کلاسیک دەکرێت کە مۆدێلییان لەساڵانی 1940ە، لەگەڵ چەندین چالاکی هەمەڕەنگی دیکە”.

هاوکات، چەندین چالاکی دیکەی میوزیک و گۆرانی و هەڵپەڕکێ بۆ ئامادەبووان و سەردانیکەرانی فیستیڤاڵەکە سازدەکرێت، بەبەشداری چەندین هونەرمەندی دیاری شاری سلێمانی و کوردستان.

جیاواز لە ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ فیستیڤاڵی جەژنی نەتەوەیی کورد لە شەقامی سالم و پاش بەربانگ بە رێکخستنی ئێوارە خوانێک بۆ 100 کارمەندانی پارێزەری ژینگە فیستیڤاڵەکە دەستپێدەکات و دواتر کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکە دەستپێدەکات.

بە ووتەی جەزای ساز، کاتی فیستیڤاڵەکە کاتژمێر 6:30 خولەک بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە رۆژی 20ـی ئادار دەستپێدەکات و چالاکییەکان لە شاری سلێمانی لەو شەوەدا “تایبەت دەبێت و دەیسەلمنین نەورۆز جەژنی کوردانە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا