مەسرور بارزانی شەڕی دەروونی لەگەڵ پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی شەڕی دەروونی لەگەڵ پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند و جگە لەو پارێزگایە، بڕیاریداوە پارە بۆ هەموو پارێزگاکانی دیکەی هەرێم تەرخانبکات.

لە نوێترین بڕیاری مەسرور بارزانیدا زیاتر لە 1 ملیار و چوارسەد ملیۆن بۆ چاککردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى (سیمى خاتووناوە، شارى کۆیە، گوندەکانى عەزە و شیلە و کانى ڕەش) تەرخانکراوە، ئەوەش لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، کە دەبوو لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان هەمان مامەڵە لەگەڵ پارێزگای سلێمانیش بکرێت.

لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان جیاواز لە کابینەکانی ڕابردوو، هەر بڕە پارەیەک تەرخانبکرێت بۆ پڕۆژەیەک، ڕاستەوخۆ دەستەواژەی “بەبڕیارى ڕێزدار مەسرور بارزانى” وەک ئەوەی مەسرور بارزانی لە گیرفانی خۆی پارەکە دابین بکات.

دەستەواژەی “بەبڕیارى ڕێزدار مەسرور بارزانى” هێندە لەم کابینەیەدا بەکارهێندراوە، هاووڵاتیان بە تەنزەوە دەڵێن ئەگەر حکومەت پاکەتێک کلێنسیش بکڕێت دەڵێت “بەبڕیارى ڕێزدار مەسرور بارزانى بڕیارماندا بە کڕینی کلێنس بۆ کاری پێویست”.

نوێترین بڕیاری مەسرور بارزانی ڕەزامەندی دانە بە خەرجکردنى بڕى (1,430,290,240) یەک ملیار و چوار سەد و سی ملیۆن و دوو سەد و نۆوەد هەزار و دووسەد و چل دینار، بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى چوار پڕۆژە لە سنوری پارێزگای هەولێر، لەکاتێکدا حکومەت ئامادەنییە پارە بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکەی سلێمانی کە ئۆتۆبانی بابان (شەقامی ١٠٠ مەتری) تەرخانبکات و شایستەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار بدات.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕونکردنەوەیدا دەڵێت “ئەمساڵ نزیكەی 26 ملیار دینار بۆ كۆكردنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی تەرخان كراوە” بەڵام بە تەماشاکردنی دیمەنەکانی شاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ دەردەکەوێت حکومەت تەنانەت لە ژمارەکانیشدا ڕاست ناکات و ئەو بڕە پارەیە بۆ شاری بەیروت کە نوقمی خۆڵ بووە تەرخانبکرایە، ئێستا دەبوو بە دوبەی.

وەزارەتی شارەوانی دەشڵێت ئەو گوژمەیەی بۆ سلێمانی تەرخانکراوە، بەراورد بە شوێنەكانی تری كوردستان زۆر زیاتریشە، ئەوەش وەک ئەوەی خێر بە شاری سلێمانی بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا