سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێک ئاراستەی قەتەڕ دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی سەرکەوتنی جامی جیهانی 2022 پەیامێک ئاراستەی قەتەڕ دەکات.

لە تویتێکدا لەتیف ڕەشید دەڵێت، پیرۆزبایی لە دەوڵەتی قەتەڕ دەکەم بۆ سەرکەوتنیان لە ڕێکخستنی جامی جیهانیی.

لەبارەی هۆکارەکانی ئامادەنەبوونیشیەوە ئاشکرای دەکات، “دەمویست ئامادەی یاری کۆتایی جامی جیهانی قەتەڕ ببم، بەڵام پرسەی شەهید ئاکام عومەر و تەقینەوەکەی کەرکوک ڕێگربوون لە ئامادەییم”.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2022 کۆتا یاری جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ لەنێوان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و فەڕەنسا بەڕێوەچوو کە تێءیدا ئەرجەنتین توانی دوای تێپەڕبوونی 36 ساڵ بەسەر کۆتاجاری بردنی جامەکە، ئەمساڵ توانی سێهەمین جامی جیهانیی بەدەستبهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا