بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران گەڕاوەتەوە بۆ ئاستی پێش سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی باڵای ئێران ڕایگەیاند، توانای بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران گەڕاوەتە بۆ ئەو ئاستەی پێش ساڵی 2018 هەیبوو، بەر لەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بکشێتەوە و سزای بەسەردا بسەپێنێت.

لەوبارەیەوە موحسن خەجستە میهر، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، “سەرباری فشارە ئابوورییەکان بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتووەتەوە ئاستی پێش سزاکان”.

وتیشی، “لەدوای سەپاندنی سزاکان بەرهەمهێنانی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو لە ئێران پاشەکشەی کرد، بەڵام لە ئێستادا دۆخەکە گەڕاوەتەوە ئاستی جاران و ڕۆژانە ئێران 3.8 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ئێستادا ئێران لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکان لە هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015دایە.

ئەمریکا لە ساڵی 2018 ئەو کاتەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک بوو، لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە و دوابەدوای ئەوە چەندین سزای توندی بەسەر ئێراندا سەپاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا