فراكسیۆنی یەكێتی داوای گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران هەڵمەتێكی ئیمزا كۆكردنەوەی بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێكرد و داوا دەكات ئەو برگەیە لە رەشنوسی لیژنەی داراییدا جێگیر بكرێتەوە.

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ئیمزای 50 پەرلەمانتار، یاداشتێكی ئاڕاستەی لیژنەی دارایی كرد و تیایدا بە ڕەسمی داوای گەڕانەوەی برگەی تایبەت بە پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كرد.

فراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت، ئەوان خاوەن پێشنیازی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەن و سازشی لەسەر ناكەن، بۆیەش داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات دەنگ بە مانەوەی ئەو بڕگەیە بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا