پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی 24ی 6ی 2022 بە كاتیوشا هێرشكرایەوە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە نزیك چەمچەماڵ.
جارێکی دیکە هێرشکرایەسەر کێڵگەی دانەغاز لەنزیک چەمچەماڵ و دەوترێت هێرشەکە لەڕێی کاتیۆشاوە ئەنجامدراوە.
ئەم هێرشە لەکاتێکدایە ڕۆژی 22ی ئەم مانگە جارێکی دیکە هێرشکرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەنزیک چەمچەماڵ و هێرشەکە برینداری لێکەوتەوە.
دانەغاز گەورەترین کۆمپانیای هەرێمییە کە لەبواری غازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاردەکات، ساڵی 2005 لەسەر دەستی 300 کەسایەتی و سەرمایەداری دیاری ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دامەزراوە، لە ئێستادا دانەغاز لە هەرێمی کوردستان لە بواری گازی سروشتی کاردەکات.