کارگەی سلێمانی بۆ دروستکردنی بۆری ئاو داخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەی سلێمانی بۆ دروستکردنی بۆری ئاو لە ناوچەی تانجەرۆ داخست.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی قائیمقامیەتی سلێمانی، هۆکاری داخستنی کارگەکە دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و نەبونی مۆڵەت و سەوزایی پێویست، هەروەها نەبونی تابلۆ و هۆیەکانی پاراستنی سەلامەتی کرێکار.

ئەوەش هاتووە، بەهۆی ئەم پێشێلکارییانەوە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کارگەی سلێمانی بۆدروستکردنی بۆری ئاو داخرا.

قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا