قوباد تاڵەبانی: لە هەوڵداین بۆ چارەسەركردنی كێشەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێشوازیكرد لە رۆزی كەیڤ كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق كرا.

لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەمە 12ی نیسانی 2023 بەڕێوەچوو، قسە لەسەر كێشەی وەستانی بەشێك لە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كرا. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ناوەڕۆكی كێشەكەی بۆ كونسوڵی گشتی بریتانیا روونكردەوە و رایگەیاند هەوڵە دیپلۆماسییەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بەردەوامە و گەشبینی خۆشی دەربڕی هەوڵەكان ئەنجامی دڵخۆشكەریان هەبێت.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا كرا. قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە هەردوولا بە تەواوی پابەندی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە بن، هەر لایەك پابەند نەبێت رێككەوتنەكە جێبەجێ ناكرێت و زەرەرمەندی سەرەكی جێبەجێنەكردنی رێككەوتنەكەش هاوڵاتیانی كوردستان دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا