پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ساڵح محەممەد عێراقی، وەزیری موقتەدا سەدر چەند رێنماییەكی بۆ خۆپیشاندەران بڵاوكردەوە و دەڵێت، “رەنگە نوێژی هەینی لە گۆڕەپانی ئاهەنگگێڕانەكەتان بكەین.
لە رێنمایی وەزیرەكەی سەدر ئەوە هاتووە كە خۆپیشاندەران هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بكەن و لیژنەی خزمەتگوزاریی پێكبهێنن.
هەروەها ساڵح محەممەد عێراقی داوا لە خۆپیشاندەران دەكات، خشتەی پاسەوانی دابنێن، بەڵام بەبێ چەك.
ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندەرانی سەر رەوتی سەدر چوونەتە ناو تەلاری پەرلەمانی عێراق و دەستیان بەمانگرتن كردووە، ئەمەش دوای ئەوە هات كە چوارچێوەی هەماهەنگی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیدكرد.