وەزیری دەرەوەی عێراق و پێنج وڵاتی دیکەی عەرەبی سەردانی ڕوسیا دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرانی دەرەوەی عێراق، ئوردن، سودان، میسڕ و جەزائیر سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا و وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا دەکەن.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی میدیاکان، بڕیارە ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی بە یاوەری هەر پێنج وەزیرەکە سەردانی ڕوسیا بکات بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی ڕوسی.

هاوکات، بڕیارە دوابەدوای ڕوسیا شاندەکە سەردانی وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا بکات بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی ئۆکرانی.

ئامانج لە سەردانی شاندەکە، گوێگرتنە لە هەڵوێست و قسەی هەردوولا لەبارەی دواین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ئەو قەیرانەی نێوانیان لە ئۆکرانیا.

یەکێکی دیکە لە ئامانجەکان بەشداری وڵاتانی عەرەبە لە هێورکردنەوە و کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا و گەیشتن بە پلانێک بۆ دروستکردنی لێکتێگەیشتن و گەیشتن بە چارەسەری سیاسی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا