پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، شوێنی کوشتارگەی سپایکەر لە پارێزگای سەڵاحەدین دەکرێتە مۆزەخانەی یادەوەری.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16 ی حوزەیرانی 2021، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای سەڵاحەدین کرد لە بەشێکی سەردانەکەیەدا شوێنی کوشتارگەی سپایکەری بەسەرکردەوە.
کازمی وتی، ” شوێنی تاوانی سپایکەر دەکەینە پڕۆژە و مۆزەخانەیەک بۆ یادەوەری، تێیدا قوربانیانی عێراق بە نەمری دەمێننەوە، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو پڕۆژەیە دەکەین”.
سەرۆکی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، ” ئەم شوێنە قێزەونترین کوشتارگەی بەخۆیەوە بینی، ئەو خوێنە پاکەی ڕژرا ویژدانی هەموو عێراقییەکانی بێ جیاوازی بەئاگا هێنایەوە”.
لە مانگی تەموزی ساڵی 2014 دا ڕێکخراوی داعش هێرشی کردەسەر کۆلێژی سەربازی سپایکەر و کوشتاری بەرامبەر هەزار و 700 سەرباز ئەنجامدا، ئاگری لە سەربازگەکە بەردا و دواتر لاشەی کوژراوەکانی فڕێدایە ڕووباری دیجلەوە.