پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ توانی زۆرینەی دەنگ بەدەستبهێنێت و جارێکی دیکە وەک سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان هەڵبژێردرایەوە.
ئەمڕۆ شەممە7ی تشرینی یەکەم، لە کۆنگرەی چوارەمی پارتی داد و گەشەپێدان، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ جاری چوارەم توانی بە دەنگی هەزار و 399 ئەدام ببێتەوە سەرۆک.
هاوکات، لە وتارێکدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سوپاسی ئەو ئەندامانە حزبەکەی کرد کە دەنگیان پێداوە، هەروەها بەفەرمی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەی بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی 31ی ئاداری ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند.