پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە هەڵەبجە بڕی 350 کیلۆ شیرینیی جۆراوجۆر بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن دەستیان بەسەرداگیرا و لەناوبران.
رۆژی پێنجشەممە (21ـی ئاداری 2024)، قائیمقامیەتی هەڵەبجە رایگەیاند، لیژنەکانی قائیمقامیەت لە هەبوونی بڕی 350 کیلۆ شیرینی لە بازگەی زەمەقی ئاگادارکراونەتەوە.
روونیشیکردنەوە، پشکنینی تەندرووستی بۆ شیرینییەکان کرا و پاش دەرکەوتنی ئەنجامەکان، ‘”دڵنیابووین کە شیاوی خواردن نەبوون، لەبەر ئەوە بڕەکەی کە 350 کیلۆ بوو، لەناوبران” و خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.