لەبارەی موچەی ئەم مانگەوە بەڵێنێك بە لیوای 12ی پێشمەرگە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەچوارچێوەی لیستی موچە لیوای 12ی وەزارەتی پێشمەرگە موچەی مانگی رابردوویان پێدراوە، بەپێی زانیارییەكانیش لیژنە ئەمریكیەكە بەڵێنی خەرجكردنی موچەی ئەم مانگەی پێداون.

سەرچاوەیەك لە لیوای 12ی وەزارەتی پێشمەرگە بەپۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، “لەگەڵ دابەشكردنی موچەی مانگی تەموز ئێمە موچەی مانگی حوزەیران (مانگی 6) مان وەرگرتووە، بۆ ئەم مانگەش بەڵێنمان پێدراوە موچەیەكی دیكەمان پێبدەن”.

وتیشی”تائێستا موچەی مانگی تەموزمان پێنەدراوە، موچەكەش لەلایەن لیژنەیەكی ئەمریكییەوە دابەشدەكرێت، بەڵنیان پێداین لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا موچەكەمان بۆ خەرج بكەن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، مانگانە لیوای 12ی وەزارەتی پێشمەرگە روبەڕووی دواكەوتن و پێنەدانی موچە دەبیچتەوە و لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا هاوشێوەی وەزارەت و دەستەكانی دیكە موچەكەیان پێنادرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا