کاری دیزاین و ڕێکختسنەوە بۆ گردی مامەیارە ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە18ی تشرینی دووەم، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، کاری دیزاین و ڕێکختسنەوە بۆ گردی مامەیارە دەکرێت.

شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، “سەبارەت بە ڕێکخستنەوە و دیزاینکردنی گردی مامەیارە، سەرۆکی شارەوانیی کۆبوونەوەیەکی بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی بەشە پەیوەندیدارەکان، لەگەڵ هەردوو گروپی هونەری میللی کورد و گروپی کەلەپورو فۆلکلۆری کورد ئەنجامدا”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پاراستنی گردی مامەیارە کرا وەک مۆرکێکی لە مێژینەی شاری سلێمانی.

جەختیکردەوە، “تیشک خرایە سەر ئامادەکردن و ڕێکخستنەوەی شوێنەکە بۆ بۆنە و یادەکانی شارە خۆشەویستەکەمان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا