پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق، بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند، بەهۆی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگەی قەزاكەیانەوە لە رووداوێكی هاتوچۆدا.
رۆژی شەممە 1_10_2022، لە راگەیەندراوێكیدا قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق رایگەیاند: بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی ڕووداوێكی دڵتەزێنمان پێگەشت، كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە و ڕۆڵە و دانیشتوانی قەزاكەمان، لە ناخەوە دڵتەنگ و خەمباری كردین، داواكارین لە خودای گەورە كۆچكردوان بە بەهەشتی خۆی شادبكات و سەبووری بە ئێمە و بنەماڵە بەڕێزەكانتان بدات.
قائیمقامیەتی سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو، كە بەم بۆنە خەمناكەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە قەزای سەیدسادق ماتەمینی ڕادەگەیەنین.
سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 1_10_2022 پێنج پێشمەرگە لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە رێگەی دەربەندیخان – سلێمانی، گیانیانلەدەستدا، كە سەر بە لیوای 5ی هێزەكانی پێشمەرگەبوون، بە ناوەكانی ( تاهیر كاكەوڵا، جەمال جەلال، ئەردەڵان جەمال مەجید، توانا نەسرەدین، سەروەر ئەنوەر مەحمود)