ئیسرائیل: ترسمان هەیە ئێران لە کوردستان بەرژەوەندییەکانمان بکاتە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دەترسن ئێران بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیان لە وڵاتانی نزیک لە خۆی بەنمونە لە هەرێمی کوردستان بکاتە ئامانج.

ئۆفیر جێندڵمان وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تویتێکدا رایگەیاند، لەژێر رۆشنایی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئێران و ئەنجامدانی کاری “تیرۆر” لە وڵاتە جیاجیاکان دەترسن بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بکاتە ئامانج.

وتیشی: دەستەی دژە تیرۆر هۆشداری دەدات لەبارەی بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان، جۆرجیا، ئازەربایجان، تورکیا، ئیمارات، بەحرەین و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو لەدوای کوژرانی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی ئێران، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ئیسرائیلیان تۆمەتبار کرد بەوەی ئەنجامدەری هێرشەکە بووە و رایانگەیاند، تۆڵەی فەخریزادە لە ئیسرائیل دەکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا