ئارێز عەبدوڵڵا: پارتی دەستی دەستیمان پێدەكات و نایەوێت ناناوەندێتی جێبەجێبكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
یەكێتی نیشمانی سورە لەسەر جێبەجێكردنی لامەركەزی ئیداری و دارایی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەندامێكی سەركردایەتی حیزبەكەش دەڵێت: پارتی دەستی دەستیمان پێدەكات و نایەوێت ناناوەندێتی جێبەجێبكرێت.

ماوەیەكە یەكێتی تەواوی فشارەكانی بۆ پرسی لامەركەزی لەسەر پارتی چڕكردووەتەوەو دواین مۆڵەتی داوەتە ئەو حیزبە، تا پرسی لامەركەزیی ئیداریی و دارایی بۆ پارێزگاكان بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: پارتی دەستی دەستی بە یەكێتی دەكات‌و نایەوێت ناناوەندێتی جێبەجێبكرێت، ئەو جۆرە ململانێیانەی پارتیش ئەنجامێكی باشی نابێت.

ئارێز عەبدوڵڵا وتیشی: بۆ سەرجەم پرسەكان ئەمریكا بەلایەوە گرنگە لێكتێگەیشتن لەنێوان لایەنەكان بەتایبەت یەكێتی و پارتی هەبێت، دەیەوێت لەچوارچێوەی دیالۆگ چارەسەری كێشەكان بكەن.

بەو وتەی ئارێز عەبدوڵڵا دەبێت لەسەر چەند شتێك رێكبكەون، لەوانە پرسی ناناوەندێتییە، پرسی هەڵبژاردن بەتایبەت لەناوچە جێناكۆكەكان، هەروەها وەك یەكێتیش، ئامادەین نەك دابنیشین رێككەوتنین لەگەڵ پارتی و لایەنەكانی دیكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا