لە هەولێر خۆپیشاندانە

پۆڵەتیك پرێس

بەشێك لە دانیشتوانی گوندەكانی دەوربەری ناحیەی گوێر لە هەولێر دەستیان بەخۆپیشاندان كردو هۆكارەكەشی بۆ نەبوون و كەمی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان دەگەڕێننەوەو بەهۆیەشەوە رێگای سەرەكی گوێر هەولێریان داخست.

دانیشتوانی ئەو گوندانە باس لەوەدەكەن، هێشتا حكومەت نەیتوانیووە كێشەی كارەباو ئاویان بۆ چارەسەر بكات.

ئاماژەیان بەوەشكرد، چەندینجار داوایان لە بەرپرسان كردووە ئەو گرفتانەیان بۆ چارەسەر بكەن، بەڵام هێشتا بەدەم داواكارییەكانیانەوە نەهاتوون.

هەروەها باسیان لەوەدەكرد، ناكرێت ئەوان نزیك لە هەولێری پایتەخت بن كەچی كارەباو ئاویان نییە، “كارەبای هەرێم بە موسڵ و خواری عێراق دەفرۆشن، بەڵام ئامادەبن بۆ ئەوانی دابین بكەن”.

راشیگەیاند، بەڕێوەبەری ناحیەی گوێر پێی وتوون كێشەكانی ئەوان پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا