حکومەتی عێراق ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێم ڕاگرت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە ڕاگرتنی ناردنی 200 ملیار دینارەکەی مانگانە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەنارد.

عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری عێراق لە دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، “بەغدا لەمەودوا ئەو 200 ملیار دینارە دەبڕێت کە چەند مانگێکە وەک پێشینە بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە”.

وتیشی، “لە مانگی ئایارەوە بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی ناردنی 200 ملیار دینارەکە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێنەکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کە دەسەڵاتی جێبەجێکاری وەزارەتی دارایی و وەزارەتی نەوت دەخاتە ژێر بەرپرسیارێتییەوە”.

لە درێژەی قسەکانیدا عالیە نوسەیف ئاماژەی بەوەکرد، “تەنانەت ئەوەی پێشتریش وەک پێشینە نێردراوە بۆ هەرێم سەرپێچی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و یاسای بودجەی ڕابردوو بووە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەتا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئاگادارنەکراوەتەوە لە بڕینی 200 ملیارەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا