سعودیە ڕێنماییەکانی ئەنجامدانی فەریزەی حەج ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

حکومەتی سعودیە لەبارەی ئەنجامدانی فەریزەی حەجەوە ڕایدەگەیەنێت، بە کۆمەڵێک ڕێنمایی و ڕیوشوێنی خۆپارێزییەوە فەریزەی حەجی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە بەیاننامەیەکی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیەی بڵاوکردووەتەوەو تێیدا هاتووە، ” تەندروستی و سەلامەتی مرۆڤەکان لەپێشینەی هەموو شتێکە، پێویستە سەلامەتی حاجیان لەبەرچاو بگیرێت، حەجی ئەمساڵ بەچەندین رێنمایی و پێوەری تەندروستیەوە کە گرەنتی سەلامەتی حاجیان بکات و ئاسانکاریان بۆ بکات بەڕێوەدەچێت”.

وەزارەتەکە ڕوونیشیکردووەتە ، لایەنە تەندروستییەکانی وڵات دۆخەکە بە تەواوی هەڵدەسەنگێنن و سەرجەم ڕێوشوێنەکانی گرەنتیکردنی سەلامەتی دەگرنەبەر، دواتریش وردەکاری ڕینمایی و پلانەکانی حەجی ئەمساڵ دەخرێنەڕوو.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، دەسەڵاتدارانی سعودیە بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک گفتوگۆی پێشنیاری رێگریکردن لە حاجیانی بیانی دەکەن، ئەوەش بەهۆی مەترسییەکانی زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا