پەرلەمانتارێكی پارتی: پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانیه‌ له‌هه‌رێم

پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دەڵێت:”ئەو پرۆژەیه‌ی یەكێتی بۆ لامەركەزی پێشكەشی كردووە، لە بنەڕەتدا جیاكردنەوە و بە هەرێمكردنی سلێمانییە، بۆیە ئەستەمە ئەو پرۆژەیە لە پەرلەمان تێپەڕێت”.

رێبوار بابكەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند:”ئەو پرۆژەیاسایەی یەكێتی دەربارەی لامەركەزی پێشكەشی پەرلەمانی كوردستانی كردووە، لامەركەزی نیە، بەڵكو بە هەرێمكردنی سلێمانیی و ژێرباركردنی سلێمانییە بە بڕیارەكانی حكومەتی فیدراڵی عێراق”.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی:”لامەركەزی ئیداریی كە لە كارنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، سێ‌ رەهەندی هەیە كە بریتین لە رەهەندی نەتەوەیی و دامەزراوەیی و كارگێڕی، پێویستە سازانێكی سیاسی هەبێت لەبارەیەوە تا ئەو چوارچێوەیە بێتە پەرلەمان، ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت ئاستەمە پرۆژەی یەكێتی بۆ جیاكردنەوە و بە هەرێم كردنی سلێمانی سەربگرێت”.

دەربارەی رەشنووسی دەستوور و كاراكردنەوەی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور بابكەیی روونیكردەوە، “قسەیەك هەیە بەڵام هێشتا نەبووەتە بابەت و رێككەوتنی لەسەر نەكراوە و نەهاتووەتە پەرلەمان تا ئێمە قسەی لەسەر بكەین، ئەگەرچی گفتوگۆی لایەنەكان لەسەر ئەو بابەتە هەبووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا